گەرمیان.. ژنێك لەڕێی “خۆ هەڵواسینەوە” كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار – ئەرشیف

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە، ژنێك لەڕێی “خۆ هەڵواسینەوە” كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هۆكارەكەشی بۆ كێشەی خێزانی دەگەڕێندرێتەوە.

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی نیسان، تەرمی ژنێك بە ناوی (م.ف.ح) لەدایکبووی ساڵی 2001، گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی خنکان بە پەت گیانی لەدەستدابوو”.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، “بە وتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، “لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ڕوداوەکە ڕەوانەی بەشی توندوتیژیی ئافرەتان دەکرێت تا لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری خۆخنکاندنی قوربانییەكە بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: چەکدانان هەنگاوێکی دیکەی گرنگ و دڵخۆشکەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی بوو

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى…
Total
0
Share