هانزی فلیک لەبەر چوار هۆکار بایرن میونشن بەجێدەهێڵێت

ڕاهینەری یانەی بایرن میونشن، هانزی فلیک بڕیاریدا لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانە باڤارییەکە بکات

ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن، هانز دیتەر فلیک ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیوەندی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەیدا بچڕاند و بڕیاریدا لە کۆتایی وەرزدا دەستلەکاربکێشێتەوە.

ڕاهێنەرەکە لە 81 یارییدا ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن بووە، 67 بردنەوە و حەوت یەکسانبوون و هەمان ڕێژە دۆڕاندنی تۆمارکردووە، لەماوەی کارکردنیدا شەش نازناوی بۆ یانە سوورە مێژوویەکەی ئەڵمانیا چنیوەتەوە.

بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی فلیک لە کۆتایی وەرزدا بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشنی تووشی شۆک کردووە، چونکە ئەوان لەو باوەڕەدابوون کە لە کۆتایی وەرزدا دەتوانن دانوستاندنی لەگەڵدا بکەن و لەسەر بەردەوامبوونی بگەن بە ڕێککەوتنێک.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، چوار هۆکار وایانکردووە ڕاهێنەرەکە دەستلەکار بکێشێتەوە:

  1. پەیوەندی لەگەڵ ساڵحەمیدزیچ: هانزی فلیک لە پێشوودا دانی بە ناکۆکیەکانیدا ناوە لەگەڵ حەمید ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی، ڕاهێنەرەکە پێی وابووە کەسایەتی ناوبراو دەستوەردان لە کاری ڕاهێناندا دەکات و ئەوەش بە دڵی خۆیی و ستافەکەی نەبووە.
  2. بەریەککەوتنی لەگەڵ ئیدارە: فلیک دەیەوێت خاوەنی بڕیاری یەکلاکەرەوەبێت لە گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام ئیدارەی باڤاری ڕێگەیان پێنەداوە و گواستنەوەکانیان بە ویست و خوێندنەوەی خۆیان ئەنجامداوە.
  3. لاوازبوونی پێکهاتەکە: فلیک هاوڕانەبوو لەگەڵ فرۆشتنی چەندین یاریزانی وەک پێریسیچ و کۆتینیۆ و ئالکانتارا، کە ڕۆڵی گەورەیان بینی لە سەرکەوتنەکانی بایرنی وەرزی ڕابردوو.
  4. میرکاتۆی هاوین: فلیک بە ئاشکرا ناڕازیبوونی لە گواستنەوەکانی وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزەی بایرن دەربڕیوە،کە پێکهاتوون لە لیرۆی سانێ، ڕۆکا، بونا سار، دوگلاس کۆستا، چوپۆ مۆتینگ.
بابەتی پێشتر

تالیافیکۆ لە پریمەرلیگەوە داواکراوە

بابەتی دواتر

ئامانجی میلان لە میرکاتۆی هاوینی 2021 ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share