ڤینگەر: دوورخستنەوەی ئوزێل ئابڕوچوونە و بەم ڕێگەیە دەگەڕێتەوە لوتکە

ئارسن ڤینگەری ئەفسانە و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسیناڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە ئاستی مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی دەکات و وازهێنانی لە ئەڵمانیا و دوورخستنەوەی لە پێکهاتەکانی ئارسیناڵ بە ئابڕوچوون ناودەبات.

ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ڤێلت ئام سونتاگ”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” لەدوای ڕۆیشتنم لە ئارسیناڵ ئوزێل لە ڕاداری یاریزاناندا دیارنەما، ئەو یاریزانێکی بەهرەدارە و تواناکانی باوەڕپێنەکراوە، وەک موسیقاژەنێک یان هونەرمەندێکی مەزنە، بەڵام لە جیهانی ئێستای تۆپی پێدا دەرفەتێک بۆ هونەرمەندە وەرزشییەکان نەماوە، سەرسامم بەو پێگەیە نەگەیشت کە شایستەی بوو”.
ڕاهێنەرە 70 ساڵەکە دەڵێت، ” ئەو کاتەوە کە ئارسیناڵم بەجێهێشتووە قسەم لەگەڵدا نەکردووە، لە دابەزینی ئاستی سەر دەرناکەم، بەڵام هەرگیز ئەوەم بەدڵ نەبوو لە دوای مۆندیال لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کشایەوە، چونکە هەموو یاریزانێک پاڵپێوەنەری بەشداریکردنی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەیە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاستی لە یانەکەی دروستدەکات، دوای داخستنی ئەم دەرگایە چەندین یاریزانم بینیوە بەرەو دۆڵی لەناوچوون هەنگاویانناوە و هیچیان نەینتوانیوە بگەڕێنەوە”.
ڤینگەر لە یەکێک لە وەڵامەکانیدا پەیام ئاڕاستەی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری نوێی گانەرز دەکات و دەڵێت، ” بەڕای من وازهێنانی ئوزێل لە ئەڵمانیا هەڵەبوو، چونکە کەسێکی بەسۆز و خۆشەویستە، لە ژیانی وەرزشییمدا یاریزانی زۆرم بینیوە و بە دڵنیاییەوە ئوزێل یەکێکە لە مەزنەکان، ئەوەی لە ئێستادا بەسەریدا هاتووە ئابڕوچوونە، ئەگەر بێتو لە ئارسیناڵ ڕۆڵە هێرشبەرییەکەی خۆیی پێبدەن، لەهەمان کاتدا بە یاریزانێک یان دووانی بەرگریکار ڕوماڵی ئەو بۆشاییانە بکەن کە دەکەوێتە پشتییەوە، دڵنیام دەگەڕێتەوە لوتکە”.
ئوزێل لە هاوینی 2013وە پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، تاوەکو هاوینی 2018 لەژێر سەرپەرشتی ڤینگەر وەک یەکێک لە باشترینەکانی گانەرز دەرکەوت، بەڵام لەدوای ماڵئاواییکردنی ڕاهێنەرە ئەفسانەییەکە، ڕاهێنەران بەردەوام یاریزانە ئەڵمانییەکەیان پشتگوێخستووە.

 


بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ئەڵمانیا براوەی گروپی چوارەمی خولی نەتەوەکان بوون

بابەتی دواتر

یاری دێربی دەکرێت؟ زڵاتان گەڕایەوە و شەشەم یاریزانی ئینتەر تووشی کۆرۆنا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنچیلۆتی بڕیارە قورسەکە دەدات

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی چارەنووسی سێ هێرشبەریان کردووە، تاوەکو ئێستاش پێگەیان بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە. بەپێی…
Total
0
Share