ڕیاڵ مەدرید بازاڕی گواستنەوەی داخست.. هیچ یاریزانێكی تر ناكڕێت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا بازاڕی گواستنەوە كۆتایی پێبهێنێت و هیچ یاریزانێكی تر نەكڕێت.

پاش كڕینی هەردوو یاریزان ڕۆدریگێری بەرگریكار و چوامینی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست، ئیدارەی ڕیاڵ دەرگای كڕینی یاریزانی داخست.

ڕۆژنامەكانی ئاس و ماركا جەخت لەوە دەكەنەوە كە پیرێزی سەرۆك پێیوایە بە ئەنجامدانی ئەو دوو گرێبەستە دۆخی یانەكە باشتر دەبێت و پێویستیان بە یاریزانی تر نییە.

لە ئێستادا ئامانجی سەرەكی یانەكە یەكلایی كردنەوەی داهاتووی بەشێك لە یاریزانەكانییەتی.

هەریەك لە ئاسینسیۆ و ماریانۆ دیاز و یۆڤیچ و دانی سیبایۆس دودڵن لە بەردەوام بون لە ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئەو كاتە كەمەی لە یاریكردندا پێیان دەدرێت.

ئەمە جگە لەوەی هەرسێ یاریزان گاریس بەیل و ئیسكۆ و مارسیلۆش ماڵئاواییان لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share