سلێمانی.. كەسێك بە تۆمەتی “كوشتنی مامی خۆی” دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، كەسێك لە چەمچەماڵ دەستگیركراوە كە “تۆمەتبارە بە كوشتنی مامی خۆی”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د.و.أ) لەدایكبووی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتبوو”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ڕاستەوخۆ دوای ڕوداوەكە، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی ڕاسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن”.

“دواتر و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەربە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە”، وەك پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

فایننشاڵ تایمز: سعودیە و ئێران لە بەغداد گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات هاوڵاتییان خۆیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆش ئاسمان هەور و…
Total
0
Share