(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بە بردنەوەی لە بەلجیکا گەڕایەوە لوتکەی کۆمەڵەی دووەم

 

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “یوروپا نەیشن”، هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و کرواتیا بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە یارییەکی گرنگدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕوبەڕوی بەلجیکا بووەوە، کوڕانی گاریس ساوزگەیت بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان بەرانبەر بەلجیکا تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ئینگلتەرا لەلایەن مارکۆس ڕاشفۆرد لە خولەکی 39 و ماسۆن ماونت لە خولەکی 65 تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی بەلجیکاش لە خولەکی 16 بە لێدانی سزا لەلایەن ڕۆمیلو لوکاکۆ تۆمارکرا.

بەپێی ئەم ئەنجامە، شێرەکانی ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لوتکەی گروپی دووەمی نەیشن لیگی گرتەوە و بەلجیکا بە شەش خاڵەوە لە پلەی دووەمدا جێگیربوو.

لە یارییەکی دیکەی کۆمەڵەی سێیەمدا هەڵبژاردەی کرواتیا بەرانبەر سوید بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک یەکەم بردنەوەی لە خولی نەتەوەکان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی کرواتیا لە خولەکەکانی 32 و 84 لەلایەن نیکۆلا ڤلاسیچ و ئەندرێ کراماریچەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی سویدیش لە خولەکی 66 بەپێیەکانی مارکۆس بێرگ تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامەکانی ئەمشەو (تائێستا)، هەڵبژاردەی کرواتیا لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی سێیەمدا جێگیربوو، لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرانبەر بۆسنە و هێرزۆگۆڤین یەکسانبوونی بەبێ گۆڵ تۆمارکرد، بەم ئەنجامەش کەوتنە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمەوە لەدوای هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی دیکە (تائێستا):

کازاخستان 0 – 0 ئەلبانیا

ئێرلەندا 0 – 0  وێڵز

لیتوانیا 2 – 2  بیلاڕووسیا

بۆسنە و هێرزۆگۆڤین  0 – 0  هۆڵەندا

ئینگلتەرا 1 – 2  بەلجیکا

کرواتیا  1 – 2 سوید

نەرویج 0 – 4  ڕۆمانیا

فنلەندا 0 – 2   بولگاریا

ئەرمینیا 2 – 2 جۆرجیا

ئیستۆنیا 3 – 3 مەقدۆنیای باکوور

بابەتی پێشتر

نادال نازناوی ڕۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا و ڕیکۆردەکەی فێدرەری هاوتاکردەوە

بابەتی دواتر

لوتکەی نێوان فەرەنسا و پۆرتوگال بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە چێڵسی-یە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێرییان خستووەتە سەر یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

سیمیۆنی هەڕەشە دەکات

دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید دەڵێت ئامانجی وەرزی نوێ بەدەستهێنانی زۆرترین ناسناوە. سیمیۆنی دەڵێت تیپەکەمان بەهێزکردۆتەوە و ئێستا خاوەنی…
Total
0
Share