قادیش داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی ئیسپانیا دەکات

بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی لە یاریی نێوان قادیش و ئێڵچی، یانەی قادیش بۆ کاتێکی دیارکراو داوای ڕاگرتنی چالاکییەکانی خولی ئیسپانیا دەکات.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مانگی کانونی دووەمی خولی ئیسپانیا، یانەی قادیش بەرامبەر ئێلچیی هاوتای کەوتە داوی یەکسانبوونەوە.

یانەی قادیش ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیکردووە، گۆڵەکەی ئێلچی کە لەو یارییەدا تۆماریکردووە، “ئۆفساید”ێکی ڕوون و ئاشکرابووە، بەڵام تەکنۆلۆژیای ڤیدیۆ (ڤار) دەستوەردانی نەکردووە بۆ ئەوەی گۆڵەکە ڕەتبکاتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە و لەدەستدانی دوو خاڵ.

قادیش بۆ ئەو مەبەستە هانای بۆ دادگای کارگێڕیی وەرزشی بردووە، کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی وەرزشییە لە ئیسپانیا و سکاڵا تۆمارکراوە، لە سکاڵاکەشدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزەی “لالیگا”یان کردووە.

بابەتی پێشتر

مان سیتی ئامادەیە ئەستێرەکەی بە بەرشەلۆنە بفرۆشێت

بابەتی دواتر

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share