عێراق.. دابەشكردنی موچە دەستیپێكرد

بانكی ڕەشید، دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراقی دەستپێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات، بانكی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە گەیشتووەتە بانكەكە و دابەشكردن موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستیپێكردووە.”

بانكی ڕەشید داوا لە هەموو فەرمانبەران دەكات موچەكانیان وەربگرن و هەركات كورتەنامەی گەیشتنی موچەكانیان پێگەیشت، سەردانی ناوەندە ئەلیكترۆنییەكانی دابەشكردنی موچە و لقەكانی بانقی ڕەشید بكەن.

دوێنێ یەكشەممە 21ی شوبات، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “نووسراومان ئاڕاستەی فەرمانگەی ژمێریاری كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی كاری تایبەت بە دابەشكردنی موچە.”

ڕوونیشیكردەوە كە مەبەست لەو كارانە، “ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و خانەنشینان و پارەداركردنی پرۆسەكەیە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت.”

حكومەتی عێراق دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی كردووە بە ئەلیكترۆنی، مانگانە هەر موچەخۆرێك لەڕێگەی كورتەنامەوە ئاگاداردەكرێتەوە لە هاتنی موچەكەی و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بنكە و ناوەندە ئەلیكترۆنییەكانی دابەشكردنی موچە دەكات كە لە زۆربەی گەڕەكەكانی شارەكاندا هەن و تا درەنگانی شەو كاردەكەن، بەوەش پێویست ناكات موچەخۆر سەردانی بانكەكان بكات و تەنها لە كاتەكانی ڕۆژدا موچە وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەی لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێكی رەسمی دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی. فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share