کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، دوای کەمبوونەوەی شەپۆلی بارانبارین، لە چەند رۆژی داهاتوودا، پلەکانی گەرما لە تەواوی عێراق روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانیی سبەی چوارشەممە، لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق و باشووری هەرێمی کوردستان تەم دروستدەبێت و دواتر دەبێتە پەڵەهەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکان بەرزدەبنەوە.

دەشڵێت، کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممەش بە هەمان شێوەی رۆژی چوارشەممە دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە خوارووی عێراق، بەرزتردەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رۆژی هەینی بەگشتی ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی رۆژی پێنجشەممە دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق رێگایەکی نوێ بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەگرێتەبەر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بڕیارە عێراق بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات. حەیدەر نوری کرعاوی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share