دانەغاز قازانجى شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئاشكرادەكات

بەشێكی گەورەی ئەو داهات و قازانجانەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو پێشكەوتنانەی لە هەرێمی كوردستان بەدەستیهێناون

كۆمپانیای دانەغاز ڕایدەگەیەنێت، كۆی قازانج نیوەی یەكەمی ئەمساڵی گەیشتووەتە 139 ملیۆن دۆلار.

دانەغاز گەورە كۆمپانیای كەرتی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاپۆرتێكی لەبارەی پڕۆژە و داهاتەكانی نیوەی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە دەڵێت، لەو ماوەیەدا یەكێك لە باشترین ئەنجامی نیوەی ساڵانەی تۆماركردووە لەڕێی هێنانەدی پوختەی قازانج بە بڕی 139 ملیۆن دۆلار، بەراورد بە زیانكردن بە بڕی 19 ملیۆن دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی 2020دا.

دەشڵێت، داهاتی نیوەی یەكەمی ئەمساڵ بە ڕێژەی 19% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 216 ملیۆن دۆلار، بەراورد بە 181 ملیۆن دۆلاری نیوەی یەكەمی ساڵی 2020، ئەوەشی گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخ لەو ماوەیەدا.

كۆمپانیاكە بەشێكی گەورەی ئەو داهات و قازانجانەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو پێشكەوتنانەی لە هەرێمی كوردستان بەدەستیهێناون و دەڵێت، بەرهەمهێنان لە هەرێم بەڕێژەی 8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 34.300 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لە بەرامبەریشدا بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە لە میسڕ بەڕێژەی 6% كەمیكردووە.

خۆشحاڵیش دەردەبڕێت بەو پێشكەوتنەی هەرێمی كوردستان و جەخت لەوەدەكاتەوە كە لەسەر هێڵێكی جێگیرن بۆ جێبەجێكردنی پلانی بەرفراوانكردن بەپێی خشتەی كاتیی بڕیاردراو.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی, کە وەبەرهێنان لە گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە ساڵی 2005 دامەزراوە، لە ساڵی 2007 ڕێككەوتنێكی لەگەڵ هەرێم واژووكرد و ساڵێك دواتر بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکرد.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پشتیوانی لە هەنگاوەكانی چاكسازی دەكات

بابەتی دواتر

دەربەندیخان.. بەهۆی تەقینەوەی مینێك گەنجێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share