خالید شوانی: مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و پابەندییەكانی جێبەجێبكرێن كێشەی مووچە نامێنێت

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد لێكتێگەیشتنەكەی گەیاندە ئەنجام و دەشڵێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بەناوی هەموو كوردستانەوە لێكتێگەیشتنی لەگەڵ عێراقدا كرد”.

وتیشی، “ئەو كۆبوونەوانەی كە سەرۆك بافڵ لە هەولێر و بەغداد ئەنجامیدان لێكتێگەیشتنەكەی گەیاندە ئەنجام و بەپێی ئەم بڕیارە مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و پابەندییەكان كە دانراوە جێبەجێبكرێن كێشەی مووچە نامێنێت”.

وەزیری دادی عێراق جەختیكردەوە وتیشی، “بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغداد بەناوی هەموو كوردستانەوە لێكتێگەیشتنی لەگەڵ عێراقدا كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەهێنرێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکەنەوە. چرۆ…
Total
0
Share