میدیاکانی حکومەتی سوریا و ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای ئەمریکا لە ناوچەی دیرەزورەوە چەندین زیندانی بۆ عێراق و “هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە”.
میدیاکانی ئێران لە زاری شیکەرەوەیەکی سیاسییەوە بەناوی (ئەمیر عەبدولمونێعیم) ڕایانگەیاندووە، کە سوپای ئەمریکا لە دیرەزوەرەوە چەندین زیندانی کە نزیکەی 60 زیندانی بوون گواستووەتەوە بۆ عێراق و هەرێم.
میدیا ئێرانییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەو زیندانیانە لە شاری حەسەکەوە بۆ هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات ئاژانسی سانای حکومەتی سوریا ڕایگەیاندووە، “سوپای ئەمریکا 60 زیندانی لە دیرەزورەوە بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە گواستوەتەوە بۆ کێڵگەی نەوتی (العمر).
تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە گواستنەوەی ئەو زیندانیانە بۆ عێراق و هەرێم لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا.