نرخی نەوت بەڕێژەی 5% بەرزبووەوە

تەنها ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی 5% بەرزبووەتەوە و خاوی برێنت بە 66.60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵ) خاوی برێنت بە بەرامبەرە بە 66.60 دۆلار.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 63 دۆلار و 15 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكی.

بەدرێژایی ئەم هەفتەیە نرخی نەوتی خاو ڕوو لە بەرزبوونەوە بوو، ڕۆژی دووشەممە 12ی نیسان (كردنەوەی بازاڕی هەفتانەی نەوت) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بوو بە 63 دۆلار و 26 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بە 59 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بابەتی پێشتر

شاندێكی فەڕەنسا ستایشی هەوڵەكانی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

كۆشكی سپی: وتوێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share