ئەو ژنە هاندەرەی لە یاری نێوان تونس و دانیمارک بووە جێی باس کێیە؟

لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی تونس و دانیمارک کە رۆژی سێشەممە لە قەتەر بەڕێوەچوو، ژنە هاندەرێک بووە باسی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

رۆژی سێشەممە لە یارییەکانی مۆندیالی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارک و تونس بەریەک کەوتن، کە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، ژنە هاندەرێکی تونسی بە درێسی ئەو هەڵبژاردەیە لەناو یاریگادا دەرکەوت، کە وەک ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکاندا ئاماژەی پێکراوە، شێوەی روخساری هاوشێوەی ئەکتەرانی دیزنییە.

ئەو ژنە کە خاوەنی قژێکی زەرد و دوو چاوی سەوزە، هاوسەری یاریزانی پێشووی تونس کەریم حەقییە، لە دوای پەیوەندییەکی خۆشەویستی لە ساڵی 2011 ەوە هاوسەرگیریان کردووە.

پێشتر هاوسەری ئەو یاریزانە وتوویەتی نایەوێت لە میدیاکان دەربکەوێت و هیچ لێدوانێکی رۆژنامەنووسی بدات.

بابەتی پێشتر

وەڵامی ئیدارەی بەرشلۆنە بە دڵی چاڤی نییە

بابەتی دواتر

کۆنترین ژەمە خۆراکی کوڵاو لە جیهاندا لە ئەشکەوتی شانەدەری کوردستان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share