(ڤیدیۆ) بارسا لە ڤالێنسیای بردەوە و جیاوازییەکەی کردە (10 خاڵ)

یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای “کامپ نو” میوانداریی یانەی ڤالێنسیای کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “بلاوگرانا” لە خولەکی 16 لەلایەن ڕافینیا-وە تۆمارکرا.

لە هەمان یارییدا، ڕۆناڵد ئاراوخۆ بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە، هەروەها فیران تۆرێس لە خولەکی 55 لێدانێکی سزای لەدەستدا.

بەم بردنەوەیە، بارسا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (62) و لە پلەی یەکەمدا جێگیربوو، بە شێوەیەکی کاتی جیاوازی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری گەیاندە (10) خاڵ.

لە بەرامبەردا یانەی ڤالێنسیا بە (23) خاڵەوە چووە پلەی (19)، کە یەکێکە لە پێگە شکستخواردووەکان و وەرزی داهاتوو بۆ خولی پلە دوو دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نادال بە ئاستێکی ئەفسانەییەوە کراوەی ئوسترالیای بردەوە و عەرشی ئەفسانەکانی گرت

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا، ڕافائێل نادال بردنەوەی بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤی ڕوسی تۆمارکرد و جامە گەورەکەی گراند…
Total
0
Share