بافڵ تاڵەبانی: بە ڕێزەوە لە گلەیی و ناڕەزایەتییەكانی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفال دەڕوانین

لە 33یەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ڕێزەوە لە گلەیی و ناڕەزایەتییەکانی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال و ڕزگاربووانی ئەم تاوانە لەبیرنەکراوە دەڕوانین”.

لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوە بڵاویكردووەتەوە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەوە یادی یەکێک لە خەمناکترین و دڕندانەترین ڕوداوەکانی مێژوو دەکەینەوە، یادی لەناوبردن، بێسەروشوێنبوون و زیندەبەچاڵکردنی خوشک و براکانمان و وێڕانبوونی گوندەکانمان دەکەینەوە”.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەنفال برینێکی گەورەی نەتەوەکەی ئێمەیە و بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە، ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕێزەوە لە گلەیی و ناڕەزایەتییەکانی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال و ڕزگاربووانی ئەم تاوانە لەبیرنەکراوە دەڕوانین”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە هەمیشە خۆم بە کەس و پاڵپشت و هاوکاری هەموو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەزانم”.

“دڵنیاتان دەکەمەوە هەوڵەکانمان لەپێناو خزمەتکردنتان بەردەوام بێت، ئەمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین و لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا دەبین”، وەك هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاندووە.

ئەوەشی وتووە، “داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم دوور لە هەموو درووشم و پیاهەڵدانێک ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرز و کۆڵنەدەری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ڕزگاربووان دابین بکات و ماف و داوا ڕەواکانیان جێبەجێ بکات”.

بافڵ تاڵەبانی ئاشكراشی كردووە، “دەمەوێت دڵنیایی بە کەسوکاری خۆشەویستی شەهیدان و ئەنفالکراوان بدەم کە ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین کە ڕێگربێت لەبەردەم مافە یاساییەکانتان، تیمی یەکێتیمان لە حکومەت ڕاسپاردووە و هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: داوای قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییانی ئەنفالكراوان لە عێراق دەكەین

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share