بڕیارە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە حەوتی خولی بەهارە بەڕێوەببات، تیایدا دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان تاووتوێ دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كردووە بۆ ئامادە بوون لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیساندا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی 2021/4/14، دیاری بكات”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەمجۆرەیە، “گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كاندا، به ئاماده‌بوونی لایه‌نی پەیوەندیدار”.