(ڤیدیۆ) ئیشبیلە یاری چوونی کۆپای بە دوو گۆڵ لە بەرشلۆنە بردەوە

ئیشبیلیە یاری چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە بەرشلۆنە بردەوە و هەنگاوێک لە فاینەڵ نزیکبووەوە

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی بەرشلۆنە یاری چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەرانبەر ئیشبیلیە ئەنجامدا و دۆڕاندنیان تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای سانچێز پێزخوان بووە میوانی ئیشبیلیە و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەندەلوسیەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 25 و 85 بەپێیەکانی جول کوندی بەرگریکار و ئیڤان ڕاکیتیچی ناوەندکاری کرواتی تۆمارکران.

https://streamable.com/ttyn69

سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا مێسی و هاوەڵانی هەوڵی بێوچانیاندا ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە، یاخود بەلایەنی کەمەوە گۆڵێک تۆماربکەن بۆ ئاسانکردنی ئەرکیان لە یاریی گەڕانەوە کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە یاریگای کامپ نو ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بەهەمان ئەنجام (2-0) لە بەرژەوەندی ڕاکیتیچ و هاوەڵانی کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئیشبیلیە فراوانی بەرەو یاری کۆتای خولەکە ناوە، یانەی بەرشلۆنە ناچاردەبێت لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ و زیاتر هەوڵی گەڕانەوە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەڤیدیۆ) ماڵئاواییە لە یوڤانتۆس؟ کریستیانۆ ئوتۆمبێلەکانی بۆ شوێنێکی نادیار بارکردووە

لە جموجۆڵێکی گوماناویدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال زۆرینەی ئوتۆمبێلەکانی لە شاری تۆرینۆوە بۆ شوێنێکی نادیار دەگوێزێتەوە. ماڵپەڕی…
Total
0
Share