هەموو شتێك لەسەر مۆندیال لەم ڕاپۆرتەدا بخوێنەرەوە

ئەمشەو كاتژمێر 7 تیروپشكی مۆندیال ڕادەكێشرێت كە بڕیارە لە مانگی یانزەدا لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەبچێت.

پاڵەوانێتییەكە لە 21ی مانگی یانزە دەستپێدەكات ، لە 18ی مانگی دوانزە یاریی كۆتایی ئەنجام دەدرێت.

تیروپشكەكە لە دەوحە و بە ئامادەبونی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردە بەشداربوەكان ئەنجام دەدرێت.

چەند هەڵبژاردە سەركەوتووە؟

تا ئێستا 29 هەڵبژاردە گەیشتونەتە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ، سێ كورسی بە چۆڵی ماوەتەوە.

یەكێك لەو كورسیانە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە وەستاوە و وێڵز چاوەڕێی براوەی ئۆكرانیا و سكۆتلەندا دەكات.

بڕیارە مانگی شەش یارییەكە ئەنجام بدرێت.

هەروەها هەڵبژاردەی پیرۆش یارییەكی یەكلایی كەرەوە بەرامبەر براوەی ئوسترالیا و ئیمارات دەكات ئەوەش كورسییەكی تر دیاریی دەكات.

كورسی سێیەمیش لە نێوان نوێنەری ئۆقیانوس (نیوزلەندا) و چوارەمی ئەمریكای باكور (كۆستاریكا) یەكلایی دەبێتەوە.

هەڵبژاردە سەركەوتووەكان

لە ئەوروپا ئەم هەڵبژاردانە سەركەوتوون

(ئەڵمانیا، ئینگلتەرا، بەلجیكا، دانیمارك، فەڕەنسا، ئیسپانیا، پورتوگال، كرواتیا، سڕبیا، پۆڵەندا، هۆڵەندا، سویسرا)

لە ئەفریقا ئەم هەڵبژاردانە سەركەوتوون

(سەنیگال، غانا ، تونس، مەغریب، كامیرۆن)

لە ئەمریكای لاتین ئەم هەڵبژاردانە سەركەوتوون

(بەرازیل ، ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، ئیكوادۆر)

لە ئاسیا ئەم هەڵبژاردانە سەركەوتوون

(قەتەر، سعودیە ، كۆریای باشور، ژاپۆن، ئێران)

لە ئەمریكای باكور ئەم هەڵبژاردانە سەركەوتوون

(كەنەدا، مەكسیك، ئەمریكا)

بۆچی مۆندیال مانگی 11 دەكرێت؟

لەبەرئەوەی مانگی 7 كە لە ڕابردوودا مۆندیالی تێدا ئەنجام دەدرا لە وڵاتی قەتەڕ زۆر گەرمە و هاندەران و گەشتیاران توانای بەرگەگرتنی ئەو گەرمایەیان نییە.

بۆیە یەكێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا پاڵەوانێتییەكە بخاتە كۆتایی مانگی یانزەوە لەبەرئەوەی لە وڵاتی قەتەر ئەوكات كەش و هەوا سارد دەبێت و بۆ ئامادەبوان باشتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریدەكرێت <br> وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

سبەی شەممە چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share