زڤیرێڤ ناسناوی نیتۆی کۆتایی وەرزی بەدەستهێنا

ئەستێرە و تێنسزانی ناوداری ئەڵمانیا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤ لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی نیتۆی کۆتایی وەرز، بردنەوەی بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤی ڕوسی تۆمارکرد.

لە یارییەکەدا زڤیرێڤ ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و باڵادەستی نیشاندا، یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە (4-6)، (4-6)، دوای ئەوەی لە قۆناغی نیوەی کۆتایی توانی نۆڤاک دیۆکۆڤیچی یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەوەرەکان بکاتە دەرەوە.

پاڵەوانێتیی نیتۆ ناسناوی ژمارە 19یە زڤیرێڤ لەتەمەنی وەرزشیدا بەدەستیدەهێنێت، هەروەها دووەم ناسناوی نیتۆیە لە ئیتاڵیا دەیخانە هەگبەی دەستکەوتەکانییەوە.

بەم بردنەوەیە “ساشا”ی ئەڵمانی بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی تێنسی سەرزەوی لە ناسناوێک زیاتری ماستەرز بەدەستدەهێنێت، دوای فێدرەر (6 ناسناو)، دیکۆڤیچ (5 ناسناو)، هەروەها دەبێتە دووەم خاوەن زۆرترین ناسناو لەسەر ئاستی یاریزانانی ئەڵمانیا، دوای بۆریس بەیکەر (3 ناسناو).

ئەستێرەکەی ئەڵمانیا تەنها بەو ڕیکۆردانەوە نەوەستا، بەڵکو بووە چوارەم یاریزان لە مێژووی تێنس، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی و یاریی کۆتایی هەردوو یەکەم و دووەمی ڕیزبەندیی تێنسزانەکان دەکوتێت بەزەویدا.

بابەتی پێشتر

ترەمپ پشتوێنی ڕەشی دان 9ی وەرگرت

بابەتی دواتر

تاقیکردنەوەی زانستی بووەتە بەڵا بۆ ئاژەڵان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسێ خیانەت لە میلان دەکات؟

یاریزانی کۆتدیڤوار و یانەی بەرشلۆنە، فرانک کیسێ لە ئیسپانیا بەختەوەر نییە و نزیکە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا. بەپێی…
Total
0
Share