ئەگەر هاوسەرەکەی نەبوایە دەمرد

تیاگۆ سیلڤا لە تەمەنی لاوێتی تووشی نەخۆشی سیل بووە، پزیشکەکان پێیان وتووە دەمریت و بەهۆی بڕیارێکی هاوسەرەکەیەوە لە مردن ڕزگاریبووە.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کاتێک سیلڤا تەمەنی 21 ساڵ بووە بۆ یانەی داینەمۆ مۆسکۆی ڕووسی یاریکردووە، بە چەند مانگێک بەر لەوەی بۆ یانە ڕووسییەکە یاریبکای لە ناکاو تەندروستی تێکچووە و تووشی هەناسەتوندی و ڕشانەوە و ئارەقەکردنەوە بووە.

لە ماویەەکی کەمدا هێز لە جەستەیدا نەماوە و بە ئامبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە، پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی بەرازیل دەریانخستووە کە شەش مانگە تووشی نەخۆشی سیل بووە و ناچارن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بەشێک لە سییەکانی ببڕن، پزیشکەکان جەختیانکردووەتەوە، ئەگەر سیلڤا ئەو بڕیارەنەدا لە ماوەی دوو هەفتەدا دەمرێت.

تیاگۆ سیلڤا لەگەڵ هاوسەرەکەی و دووان لە منداڵەکانیان

لێرەوە ئیزابێلی هاوسەری بە پاڵپشتی ئانجێلای دایکی یاریزانەکە سیلڤایان ناچارکردووە ڕێگەنەدات سییەکانی ببڕن، پێیان وتووە ئەگەر ئەو بڕیارە بدەیت ژیانی وەرزشییت کۆتاییدێت، دوای ئەوەی تیاگۆ ئامۆژگاری هاوسەرەکەی جێبەجێدەکات لە ماوەیەکی کورتدا بە چارەسەر لە نەخۆشییەکە ڕزگاری دەبێت و ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و مێژووی لە بواری تۆپی پێدا تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
Total
0
Share