کومان: پێویستە بەرانبەر ئیشبیلیە لە یاری یەکەم باشتربین

کومان داوا لە یاریزانانی بەرشلۆنە دەکات بەرانبەر ئیشبیلیە باشتر دەربکەون

سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر یانەی ئیشبیلیە پێشکەشیان کرد، هێشتا ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێی وایە پێویستە باشتر لە پێشوو ڕوبەڕوی ڕکابەرە ئەندولسیەکە ببنەوە.

لە یاری چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانەی ئیشبیلیە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەسەر کەتەلۆنیەکاندا سەرکەوتن، لە یاری گەڕانەوەدا پێویستیان بە ڕیمۆنتادای مێژوویی دەبێت و پێویستە بەلایەنی کەمەوە بۆ هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکە دوو گۆڵ تۆماربکەن و هیچ گۆڵێکیشیان لەسەر تۆمارنەکرێت.

ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بارسا، لەم بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” دەزانین ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی یانەی ڕکابەرە و ڕیمۆنتادا بەرانبەریان زەحمەتە، بەڵام چانس هەیە، هیچ شتێک مەحاڵ نییە، پێویستمان بەوەیە ئاستێکی باشتر لە یارییەکەی شەممە پێشکەشبکەین، هەروەها گۆڵەکەمان بە خاوێنی بپارێزین و بەڕای من ئەوە گرنگترین خاڵە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمڕۆ بەرانبەر ئیشبیلیە”.

کومان پێی وایە بەرانبەر ئیشبیلیە پێویستیان بە ئاستێکی باشترە

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی لالیگا بەرانبەر یانەی ئیشبیلیە، کومان پشتی بە پلانی (3-5-2) بەست، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ پشت بە هەمان پلان دەبەستێتەوە.

بابەتی پێشتر

میلان و چێڵسی بۆ واژووکردنی دوو گرێبەست دەچنە سەر مێزی گفتوگۆکردن

بابەتی دواتر

هازارد مەدریدێستای تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share