كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەكرێت و بەرزرترینیش لە كەركوك.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان كە هاوكاتی ڕۆژی یەكەمی ڕەمەزانە، ئاسمانی زۆربەی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆش لە پارێزگای كەركوك تۆمار دەكرێت كە 26 پلە دەبێت، نزمترینیش لە پارێزگای سلێمانی كە شەش پلە دەبێت.
سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی چوارشەممە كە دەكاتە دووەم ڕۆژی ڕەمەزان، كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە، پلەكانی گەرما یەك پلە نزم ببنەوە.