حکومەتی هەرێم: هیچ ویستێکمان بۆ دەستکاریکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری نییە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە گۆڕین و دەستکاریکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، ڕایگەیاندووە، حکومەت ویست و نیازێکی لەوجۆرەی نییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا  لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاریی (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات، ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەختدەکاتەوە، حکومەت هیچ داوایەکی لەوجۆرەی بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی 22ی حوزەیرانی 2022، بە بڕیاری ژمارە (157) و لە خاڵی سێیەمدا ھەریەک لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤی ڕاسپاردووە، بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنمایی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە کە پابەندی پەیڕەوکردنی شەفافیەتە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و بەکردەییش ئەوەی جێبەجێی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەم نزیکانە رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەیلا عومەر عەلی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆك مام جەلال و شا عەبدوڵای دووەم بەردی بناغەی پەیوەندییەكی دۆستانە و پتەویان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردندا دانا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووەوە  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share