حەمرین.. ژمارەیەك “تیرۆریست” كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا لە چەند ناوچەیەكی زنجیرە چیاكانی حەمرین ژمارەیەك “تیرۆریست”یان كوشتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، “ماوەی دوو ڕۆژە بە سەرپەرشتیی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان هەڵمەتێكی ئەمنی دەستیپێكرد بۆ پاككردنەوەی ڕۆژئاوای چیای حەمرین و ناوچەكانی دەوروبەری لە چەكدارانی داعش”.

شانەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە، پێنج تیرۆریستی داعش كوژران، هەروەها 13 بۆمبی چێندراو تەقێندرانەوە و ژمارەیەك تەقینەوە و تی ئێن تی دەستیان بەسەردا گیراوە”.

هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا، 7 تونێل و 42 مۆڵگە لەناوبران، لەگەڵ ژمارەیەك لە كەلوپەل و موشەكدا كە داعش پاراستبوونی، وەك شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەركرد

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. بۆمبێكی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە شوانێكدا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی عێراق تەرخان كراوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو پارەیەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەڵبژاردنی وڵاتەكە تەرخانی كردووە، ڕاستەوخۆ نەخراوەتە سەر هەژماری…
Total
0
Share