ڕاپەڕین.. بۆمبێكی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە شوانێكدا تەقییەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، بۆمبێك كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە ڕانە مەڕێكدا تەقیوەتەوە و شوانی مەڕەكانیش بریندار بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، “ئەمشەو 12ی نیسان، بریندارێک كە لەدایکبووی ساڵی 2001ە و پیشەی شوانە، دانیشتووی ناحییەی هێرۆ سەربە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)یە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی”.

پۆلیسی ئەوەشی ئاشكراكردووە، “شوێنەواری برین بە جەستەیەوە هەیە”.

لە ڕاگەیەنداروەكەی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە، “بە وتەی بریندارەكە خۆی، لە نزیک ناحییەکە بۆمبێکی سەردەمی شەڕی ئێران-عێراق بە ڕانە مەڕەکەیدا تەقیوەتەوە و پریشکێکی بۆمبەکەش بەر خۆی کەوتووە و بریندار بووە و 4 سەر مەڕیشی مردار بوونەتەوە”.

پاش ئەو ڕوداوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحییەی هێرۆ گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەكە و دۆسییەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕوداوەکە كردووەتەوە، وەك پۆلیس ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و…
Total
0
Share