کەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەندرێت؟

بڕیارە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی بێت، بەڵام ئەنجامەکانی راناگەیەندرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت، لەدوای ئەو کاتەوە ئامێرەکان پەنجەمۆر ناخوێننەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشکراناکرێت، تا دەنگدانی گشتیش ئەنجامدەدرێت، دواتر بە کەمتر لە 24 کاتژمێر رادەگەیەندرێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێگای پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی ڕەوتی سەدر. كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share