عێراق.. لە ساڵی رابردوودا 67 بیرە نەوت هەڵکەندراون

کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2023 دا لە 199 بیرە نەوتدا کاریان کردووە بە شێوازی مۆدێرن.

خالد حەمزە عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لیدوانێکیدا رایگەیاند، “کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیارانی کۆمپانیاکە 67 بیرە نەوتیان هەڵکەندوە لەگەڵ لە نۆژەنکردنەوەی 132 بیرە نەوتی دیکە لە ساڵی 2023 لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق لە شارەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشوور”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانی تەکنیکی و ئەندازیاران ئەزموون و لێهاتووییان هەیە و پشت بە شێوازە مۆدێرنەکان دەبەستن لە کاتی هەڵکەندنی بیرەکاندا کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەسەندکراون”.

دەشڵێت، “پابەندین بە کوالیتی و رێنماییە تەندروستی و سەلامەتی و ژینگەییەکان بە پێی پێداویستییەکانی تایبەتمەندی ستانداردەکان لە سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکگرتوو کە کۆمپانیاکە جێبەجێیدەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت. جومانە غەلای،…
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەغداد زیاتر لە 90 ملیار دیناری لە پارەی مووچە بڕیوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 90 ملیار دینار لە پارەی…
Total
0
Share