هاوسەرەکەی دەمیرتاش ئومێدی بە ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەیە؟

هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە چەند تویتێکدا ڕەخنەی توندی لە دادگای باڵای تورکیا گرتووە بەوەی سەرەڕای ئەوەی هیچ تۆمەتێک بەسەر دەمیرتاشدا ساخ نەبووەتەوە، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە و ئومێدیشی هەیە ئازادبکرێت.

باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لە چەند تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاندووە، “سەرەڕای ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە زیندان هێشتنەوەی دەمیرتاش بە تاوان دەزانێت و لەناوخۆی تورکیاش چەندجارێک بێتاوانی دەمیرتاش سەلمێندراوە، بەڵام هێشتاش دەمیرتاش بێ هەواڵ لە زیندایە”.

 

باشاک هۆکاری هێشتنەوەی دەمیرتاشی لە زیندان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە ئەردۆغان، کە ئەو بە سوڵتانی ناوبردووە دەیەوێت دەمیرتاش لە زینداندا بێت.

باشاک ڕاشیگەیاندووە، ئەوە چوار ساڵە دەمیرتاش لە زینداندایە کە نازانن چ تۆمەتێکی بەسەردا ساخبکەنەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەشکەنجەی دەرونی دەدەن.

دەسەڵاتدارێتی توركیا لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 سەڵاحەدین دەمیرتاش-ی بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە دەستگیركرد و چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکرد، بەڵام هیچ یەک لە تۆمەتەکان بەسەریدا ساخ نەبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی پەرلەمان: موچە هێڵی سوورە و بندیوارەكان دەربكەن

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بكوژانی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share