دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ریشەیی کێشەی جوتیاران بکات

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، رایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ریشەیی کێشەی جوتیاران بکات.

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستە، لە دیوانی دەستە لە شاری هەولێر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە کۆبووە.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، فەهمی بورهان رایگەیاند، دەبێت سەرکردایەتیی سیاسیی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان جددی بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، لەڕووی سیاسی و یاساییەوە، هەروەها چارسەری ریشەیی بکرێت بۆ کێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکان، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای کەرکوک.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە یاداشتێک ئامادە دەکەین سەبارەت بە کێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکان و دەیدەینە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بیدەنە فراکسیۆنە کوردییەکان کاتێک کە چوونە بەغداد، تاوەکو بیزانن کە ئەرکیان قورسە و دەبێت بە کردار نوێنەرایەتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.

لەبارەی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان فەهمی بورهان، رایگەیاند، “دەرەنجامەکە نیگەرانیی ئێمەی لێکەوتەوە، حکومەتی عێراق بەرامبەر ئەو بەڵێن و بڕیارانەی بە هەرێمی کوردستانی دابوو ، پابەند نەبوو” .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share