قاسم ئەعرەجی پەیامی ئەمریکییەکان دەباتە ئێران

ئەمڕۆ 12ی نیسان قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دوای کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی ئێران دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی ئاشکرایکردووە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆببێتەوە و بڕیارە پرسی ئەمنی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێت.

سەردانەکەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ تاران دوای ئەوە دێت کە دوێنێ 11ی نیسان لەگەڵ ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد کۆبوویەوە و پرسی ڕەوشی ئەمنی و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکی و ئێرانییەکان لەلایەن قاسم ئەعرەجییەوە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەراورد بە ئیدارەی ترەمپ نەرمترە لە پرسی ئێراندا و هەوڵ هەیە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

ڕوبەڕوبوونەوەی دوو بەریتانیەکە لەسەر چوار پشتوێنی پاڵەوان نزیکە

بابەتی دواتر

هێرشێكی سەربازی نرخی نەوتی لە بازاڕەكاندا بەرزكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستوورینەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دواخست. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share