هێرشێكی سەربازی نرخی نەوتی لە بازاڕەكاندا بەرزكردەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبووەوە، هۆكارەكەشی بۆ هێرشێكی گروپی (ئەنساڕوڵڵا)ی حوسی بۆ سەر دامەزراوەیەكی نەوتیی سعودییە دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان (لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 63 دۆلار و 26 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 53 سەنت.

بەپێی ئاژانسەكان ڕاگەیاندنێكی حوسییەكان دەربارەی ئەنجامدانی پڕۆسەیەكی سەربازیی فراوان لە قوڵایی سعودییە كە دامەزراوەی نەوتی سعودییە (ئارامكۆ)ی كردووەتە ئامانج هۆكاری بەرزبوونەوەكەیە.

بەهۆی ڕوداوەكەوە نرخی نەوت كە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا بە نزمی دەستیپێكرد، پێنوێنەكانی سەوز بوون و بەرزبوونەوەیان بەخۆیەوە بینی.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share