“ڕێوی گواستنەوەکان” یاری بەهەموو یانەکان کردووە و داوای مەحاڵ دەکات

لێپرسراوی کاروبارەکانی ئێرلینگ هالاندی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، مینۆ ڕایۆلا دەیەوێت بریکارەکەی بە زیادکردنێکی ئاشکرای خەیاڵی لە دۆرتمۆندەوە ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی لەبارەی سەردانەکانی مینۆ ڕایۆلا و ڕاڵف ئینگ هالاندی باوکی ئێرلینگ هالاند بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە نوسیویەتی، ئەوەی ڕوودەدات هەوڵدان نییە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بوروسیا دۆرتمۆند بۆ یەکێک لەو دوو یانەیە، بەڵکو کردنەوەی دەرگایە بەڕووی زیادکردنێکی ئاشکرا، کە مەحاڵە زۆرینەی یانە داواکارەکان بتوانن بەشداری تێدابکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕایۆلا دەیەوێت هەڵوێستی دوو زەبەلاحەکەی ئیسپانیا بزانێت پاشان ڕوو لە یانەکانی پاریس سانت جێرمان و مانچستەر سیتی و یونایتد بکات، چونکە پێشنیازی کردووە موچەی هەفتانە بەبڕی یەک ملیۆن پاوەند بۆ یاریزانە باڵا بەرزەکە وەک ئۆفەر پێشکەشبکرێت هاوشانی وەرگرتنی زۆرینەی مافەکانی پەخشی تەلەڤیزیۆنی و بڵاوکردنەوەی وێنەکان، ئەگەر ئەوەش لەلایەن هەر یانەیەکەوە جێبەجێبکرێت یاریزانی ناوبراو دەکاتە گرانبەهاترینی جیهان.

ڕاڵف هالاند و ڕایۆلا لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ شاری بەرشلۆنە

سەرەڕای نکوڵیکردنی هانز یواکیم ڤاتسکەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری دۆرتمۆند و بەڕێوبەرانی دیکەی یانەکە، بەڵام ڕایۆلای ناسراو بە “ڕێوی گواستنەوەکان” لە هاوینی 2021 دەستدەکات بە ئەنجامدانی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ کڕینی هالاند لەنێوان یانە گەورەکان، بەپێی ئەو داواکارییە خەیاڵیانەی هەشیانبووە تەنها یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان و مانچستەر سیتی لەناو هاوکێشەکەدا دەمێننەوە، چونکە یانەکانی دیکە لەم بارودۆخە داراییە خراپەدا لەتوانایاندا نابێت هەفتانە یەک ملیۆن پاوەند بۆ یاریزانێک تەرخان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید هێزی خۆی به‌رانبه‌ر ئینته‌ر نیشاندا و بایرن گه‌یشته‌ 16

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ شه‌ش یاری گرنگی دیکه‌ ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید یاری…
Total
0
Share