شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغداد سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” لەسەر پێشنیازی ئێمە وەک لیژنەی دارایی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ڕونکردنەوە دەدات سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد، تا بزانین ڕێککەوتنەکان و ئەرک و مافی حکومەتی هەرێم چییە”.

بە وتەی زیاد جەبار، کە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانە ڕونکردنەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم دەبێت بەرچاو ڕونی بێت بۆ نوسینەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم.

لە ماوەی ڕابردوودا شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم چەندین سەردانی بۆ بەغداد ئەنجامدا و دەیان کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوتلەکان و لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد و لە ئەنجامدا پشکی کوردیان لە یاساکەدا جێگیرکرد.

بابەتی پێشتر

دانیشتوانی قەزای پێنجوێن لە دەنگێکی بەرز ئاگادار دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

عێراقییەکان پێشوازی لە ڤاکسینی کۆرۆنا ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share