(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 30ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوبەڕوی ڕیاڵ بیتیس بووەوە و یاری نێوان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

ڕیاڵ بیتیس لە بینیتۆ ڤیامارین میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ڕۆخی بلانکۆس لە خولەکی پێنج بەپێیەکانی یانیک کاراسکۆ، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 20 لەلایەن کریستیانۆ تیۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەتلەتیکۆ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی (67) خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوامبوو، بەڵام جیاوازیان لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەریان بۆ خاڵێک کەمبووەوە، لە بەرانبەردا بیتیس بە 47 خاڵەوە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) جۆشوا لە پولێڤی بولگاری بردەوە و پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان کرد

بۆکسێنەری بەریتانی و پاڵەوانی جیهان، ئانتۆنی جۆشوا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە یاریگای ویمبڵی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی بەرانبەر کوبرات پولێڤی…
زیاتر ببینە

(وێنە و ڤیدیۆ) فەنارباخچە بە جوانترین شێوە ڕێزی بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی نیشاندا

یانەی فەنارباخچەی تورکی لە ڕێگەی نمایشکردنی پۆستەرێکەوە ڕێز بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی یانەکەی نیشاندەدات. لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی مالاتیا…
Total
0
Share