بەرشلۆنە و ئانادۆلو گەیشتنە فاینەڵی یوروپالیگی باسكە

تیپەكانی باسکەی هەردوو یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و ئانادۆلو ئیفیس پڵسنی توركی بەسەر یانەکانی ئۆڵیمپیا میلانۆ و سیسکا مۆسکۆ بازیاندا و گەیشتنە فاینەڵی یوروپالیگی 2021.

ئەستێرەکانی تیمی باسکەی بەرشلۆنە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی توانیان بە ئەنجامی (84 – 82) بەرامبەر ئۆڵیمپیا میلانۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنن، لە بەرامبەردا تیپی ئانادۆلو ئیفیسی تورکی بەرامبەر سیسکا مۆسکۆ بە ئەنجامی (86-83) بردنەوەیان تۆمارکرد.

بڕیارە سبەیشەو، یەکشەممە لە لانکسز ئارینا لە شاری کولنی ئەڵمانیا یاریی کۆتایی نێوان دوو یانە زەبەلاحەکە ئەنجامبدرێت.

تیپی باسکەی بەرشلۆنە لە ساڵی 2010وە نەیتوانیوە بەشداری فاینەڵی یوروپالیگ بکات، لەو ساڵەدا بۆ دووەمجار لە مێژوویاندا ناسناوەکەیان بەدەستهێناوە و پێکهاتەی ئەم وەرزە بە سەرکردایەتی میرۆتیچ و گاسۆڵ و هیگنس، هەوڵی چنینەوەی سێیەم ناسناو دەدەن لە مێژوویاندا.

یانە کەتەلۆنییەکە بەدرێژایی مێژووی حەوت جار گەیشتنی بە یاریی کۆتایی مسۆگەرکردووە، بەڵام تەنها دوو ناسناوی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

پاریس سان جێرمان لە ئەشرەف حەکیمی نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

ڕوونکردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی لێسەندنی 150 دۆلار لە خاوەنپێداویستییەکی تایبەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share