کلاسیکۆ بۆ “ئەگوێرۆی نوێ” دەستیپێکرد

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ جیانلوکا پریستیانیی بەهرەمەندی یانەی ڤێلێز سارسفێڵد دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە چاودێرانیان ڕەوانەی ئەرجەنتین کردووە و چوونەتە نێو هاوکێشەی گواستنەوەی پریستیانی-یەوە.

بەهرەدارەکە تەمەنی 16 ساڵە، وەک هێرشبەری باڵی چەپ و ڕاست و ناوەندی هێرشبەری یاریدەکات، چەندین تایبەتمەندیی هەیە و خێرایە لە گۆڕینی ڕیتمی یارییەکان، هەروەها کەسایەتییەکی سەرکردەیی هەیە.

سێیەم گەنجترین یاریزانی خولی ئەرجەنتینە بە درێژایی مێژوو لە دوای مارادۆنا و ئەگوێرۆ، لەلایەن شارەزایانەوە بە “ئەگوێرۆی نوێ” ناودەبرێت.

پریستیانی هاوینی داهاتوو ڕەگەزنامەی ئیتاڵی وەردەگرێت، بەو هۆیەوە یانە گەورەکان دەتوانن وەک یاریزانێکی ئەوروپی گرێبەستی لەگەڵدا بکەن، بەبێ ئەوەی جێگەی یاریزانە بیانییەکان بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(11) یاریزانی فرێش.. لە یانەکانیان ڕازی نین و بە دوای یانە و چانسێکی نوێدا دەگەڕێن

گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆ یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ و سەرجەم خولە ئینگلیزیەکان دەستیپێکردووە، چەندین یاریزانیش وادەی گواستنەوەکانی زستانە بە…
Total
0
Share