سیانی ڕیاڵ و یەکێکی یوڤی لەلایەن میلانەوە کراونەتە ئامانج

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی جێگرەوەی هاکان چالهانۆگلو بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس-یان کردووەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی فوتبۆڵ ئیتاڵیا و کالچیۆ میرکاتۆ، جگە لە ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا و ئیسکۆ، بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری چاوەیان بڕیوەتە دانی سیبایۆس و مارتین ئۆدیگارد، بەتایبەت سیبایۆس کە لەتوانایدایە جێگەی هاکانی تورکی بگرێتەوە.

هاکان لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 لە میلانەوە ڕوویکردە ئینتەرمیلان، تاوەکو ئێستا پاولۆ ماڵدینی بەڕێوەبەری میلان و هاوکارەکانی سەرکەوتوو نەبوون لە دابینکردنی جێگرەوەیەکی گونجاو.

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی میلان هەوڵ بۆ گواستنەوەیان دەدات، ئارۆن ڕامسی وێڵزی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆسە، ئەگەر ئەم بۆندەش واژووبکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەی یوڤانتۆس میرالیم پیانیچ لە یانەی بەرشلۆنەوە دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌…
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

باوکی ئیسکۆ ئالارکۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌ڵوێستی یاریزانه‌که‌ له‌باره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکراده‌کات. باوکی…
Total
0
Share