كازمی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاوی دانا

دانانی بەردی بناغەی بەندەری فاو لەلایەن كازمی و بەرپرسانەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەردی بناغەی پێنج پڕۆژەكەی بەندەری گەورەی فاوی لە بەسڕە دانا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە یاوەری ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەردی بناغەی پرۆژەكەی دانا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، پرۆژەكە پێنج سەكۆی تایبەت بە بارهەڵگر، گۆڕەپانی عەمباركردن، هەڵكەندنی ناوەوە و دەرەوەی بەندەرەكە ، تونێلی خۆر زوبێر و ڕێگای خێرای نێوان بەنداوی فاو و ئوم قەسڕ لەخۆدەگرێت.

گرێبەستی بونیادنانی بەندەری فاو
لە 30ی كانونی یەكەمی ڕابردوو عێراق بە بەهای 2.6 ملیار دۆلار گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆریای باشوور واژووكرد بۆ بونیادنانی قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاو، كە چەند ساڵێكە پلانێك بۆ دروستكردنی لە كەناراوەكانی باشوور دادەنێت.

بەپێی ناوەرۆكەكەی دایۆ پێنج سەكۆی بەتاڵكردنەوەی كەشتی دروستدەكات، جگە لە ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە گوێزەرەوە دەریاییەكان.

لە ڕێگەی ئاوریشمەوە بۆ بەندەری فاوی عێراق.. ئاگرەکەی ماڵی شیعە

پرۆژەكە لەوەتەی بەردی بناغەی لە ساڵی 2008دا دانراوە چەندین بەربەستی بۆ دروستكراوە و بەهۆیەوە تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو بە هەڵپەسێردراوی مایەوە.

ناسڕ شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا وتی، “پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گەورەیە و دەیان هەزار هەلی كار بۆ گەنجان فەراهەمدەكات”.

پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق كۆمپانیای دایۆی بە پاشەكشەكردن لە دروستكردنی بەندەرەكە تۆمەتباركرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە 9ی ئەیلولی ڕابردوو كۆمپانیاكە وەستاندنی كارەكانی لە پرۆژەكە ڕاگەیاند پاش دۆزینەوەی تەرمی بەڕێوبەرەكەی بە هەڵواسراوی.

گرنگی بەندەری فاو بووە دوو هێندە پاش تاوتوێكردنی سودە گەورە ئابورییەكەی، هەروەها بەهۆی ئەو مشتومڕە بەردەوامەی لەنێوان عێراق و كوەیتدا هاتە ئاراوە كە لە بەرامبەریدا بەندەری گەورەی موبارەكی بونیادنا.

بەندەرەکە بە دووەمین گەورەترین بەندەر دادەنرێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی جیهانیش دەیەمین بەندەرە، بە جۆرێک ساڵانە توانای هەڵگرتنی 99 ملیۆن تۆن شمەک و کاڵای هەیە، بڕیاریشە دوای تەواوبوونی، پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری فاو-ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ بکرێت.

وەک پسپۆڕانی بواری ئابوری باسیدەکەن، بە تەواوبوونی بەندەری گەورەی فاو، عێراق دەبێتە گەورەترین ناوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خۆرئاوادا، تەنانەت ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی ئاویی جیهان بە تەواوەتی دەگۆڕێت، ئەوەش وایکردووە ئێران و کوەیت و بەشێک لە وڵاتانی کەنداو دژی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە بن و پێشتر هەوڵی زۆریان خستبوەگەڕ بۆ ئەوەی عێراق نەبێت بە خاوەنی ئەو بەندەرە و لە دروستکردنی پاشگەزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوداوێك لە یەكێك لە وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

پێنج بومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی سلێمانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share