لە ڕێگەی ئاوریشمەوە بۆ بەندەری فاوی عێراق.. ئاگرەکەی ماڵی شیعە

نزیکەی 13  ساڵە بەندەری فاو لە پارێزگای بەسرە لە عێراق بەردی بناغەکەی دانراوە، تا ئێستاش قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو نەبووە، هۆکارەکەشی بەشێکی زۆری پەیوەستە بە ناکۆکی ماڵی شیعەی عێتراقی کە ناکۆکیەکە بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە.

داستانی دروستکردنی بەندەری فاو چەندین ڕوداوی شارەوە و نادیاری تێدایە کە هەموویان دەرخەری ناکۆکی گەورەی ماڵی شیعەن لەسەر ئەو پرسە، ڕوداوەکانیش دۆزینەوەی تەرمی بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەندەرەکە بوو، لەسەر کۆمپانیای دایۆی کۆری و هەروەها دۆزینەوەی بۆمبی لکێندراو بە کەشتییەکانی نزیک بەندەرەکەوە.

ناکۆکییەکانی شیعە لەسەر بەندەرەکە چییە؟

یەکێک لە ناکۆکییەکانی نێوان شیعەکانی عێراق پەیوەستە بە گرنگی و ستراتیژی بوونی پڕۆژەکەوە، بەجۆرێک دەبێتە ڕێگەیەکی سەرەکی ناردنی کاڵاو شمەک لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و چینەوە بۆ ئەوروپا، کە ڕاستەوخۆ لە بەندەرەکەوە بە هێڵی ئاسن دەبەسترێتەوە بە تورکیاوە، بەهۆی گەورەی مامەڵە بازرگانییەکان لە بەندەرەکەدا شیعەکانی کردووە بە چەند بەشێکەوە.

موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر لە عێراق لەگەڵ ئەوەدایە کۆمپانیای دایۆی کۆری لەسەر کارەکانی بەردەوامبێت و هەوڵی تەواوکردنی بەندەرەکە بدات، بەڵام هاوپەیمانی فەتح کە وەک جەمسەرێکی بەرامبەری دەردەکەوێت لەگەڵ ئەوەدابوو ئەرکی تەواوکردنی بەندەرەکە بدرێتە دەستی کۆمپانیا چینییەکان.

هۆکارێکی دیکەی ناکۆکی ماڵی شیعە لەسەر بەندەرەکە پەیوەستە بە ڕێگەی ئاوریشمی چینییەوە کە بە ڕێگەی ئاوریشمی نوێ ناودەبرێت و ئەگەر بەندەرەکە تەواوبکرێت ئەوا ڕێگەی ئاوریشمی نوێ خێراتر دەگاتە ئەوروپا و کاڵای چینی بەکاتێکی کەمتر لە جاران دەگاتە ئەوروپا.

ئەگەر بەندەرەکە ڕێگەی ئاوریشمی نوێی چینی بکەوێتەسەر، ئەوا ڕێگەکە پێویستی بەوە نابێت لە خوار هیندستانەوە بگاتەوە دەریای سور و پاشان بە میسردا بگاتەوە دەریای ناوەڕاست و پاشان ئیتاڵیا و یۆنان.

واتە لە تەواوبوونی بەندەرەکەدا ڕاستەوخۆ دەتوانرێت کاڵای چینی بە ڕێگەی ئاسن بەناو عێراقدا بگاتەوە تورکیا و ڕێگەیەکی کەمتر دەبڕێت.

بەڵام ئەمە چ کێشەیەکی تێدایە؟ کێشەی کورتکردنەوەی ڕێگەی ئاوریشمی نوێی چینی بەناو عێراقدا زیانی بۆ عێراق نییە و قازانجێکی نزیک لە نەوتی لێدەکات، بەڵام کێشەکە ئێرانە کە ئەگەر ئەم بەندەرە ڕێگەی ئاوریشم تەواوبکات ئەوا ئێران دەکەوێتە پەراوێزەوە و ڕێگەی ئاوریشمی نوێی چینی نایگرێتەوە.

لە گەشتی پێچەوانەشدا هێڵی ئاسنی ڕێگەی ئاوریشمی نوێ لە تورکیاوە و لە ڕێگەی وڵاتی جۆرجیاوە دەگاتەوە چین و پێویستی بە ئێران نابێت، ئەوەش تەواو پەراوێزخستنی ئێرانە لەم ڕێگە بازرگانییەدا.

ڕێگرییەکانی بەندەرەکە کامانەن؟

مانگی تشرینی یەکەم، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دایۆ بۆ کارکردن لە بەندەری فاودا لە ڕوداوێکی تەمومژاویدا کوژرا، کە دواتر وابڵاوکرایەوە خۆی خنکاندووە، کە ئەمە یەکەم هەوڵی کرداری بوو بۆ ڕاگرتن و کێشەخستنە ناو پڕۆژەکەوە، کە بۆماوەی دوو مانگ کارکردنی لە پڕۆژەکەدا وەستاند.

لە دووەمین هەوڵدا بۆ کێشە دروستکردن بۆ بەندەرەکە بۆمبی چێندراوی دەریایی بۆ ئەو کەشتیانە دانرا کە نزیک لە بەندەرەکەوە هاتوچۆ دەکەن، کۆمپانیای سۆمۆ لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “دۆزینەوەی بۆمب لە نزیک بەندەرەکە کاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق ناکات.

پێدەچێت گروپە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبی و نزیک لە ئێران تەنها بەم هەوڵانەوە نەوەستن و کێشەی دیکە بۆ پڕۆژەی بەندەرەکە دروستبکەن، تا کاتێک پڕۆژەکە بەشێک لە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەپارێزێت.

بابەتی پێشتر

ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %20 دەستپێدەکەین

بابەتی دواتر

سبەی دەوامی فەرمانگەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share