(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ بلباوی برده‌وه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (11)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو‌ تۆمارکرد‌.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباوی باسکیی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌که‌کانی 12، 18، 22، 73 له‌لایه‌ن عوسمان دێمبیلی، سێرجی ڕۆبێرتۆ، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، فیران تۆرێسه‌وه‌‌‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له‌‌‌ پله‌ی دووه‌‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیر بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو‌ به‌ 18 خاڵه‌وه چووه‌‌ پله‌ی شه‌شه‌م.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 1-2 نیوکاسڵ

بابەتی دواتر

لە بەرژەوەندیی خانەنشینان بڕیاردەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share