بەهۆی تەقینەوەیەك لە بەغدادی پایتەختی عێراق، كەسێك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان، لە باشووری بەغدادی پایتەختی عێراق بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە.
سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایانكردووە، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە، كەسێك گیانی لەدەستداوە كە هاوڵاتی سڤیلە و ژمارەیەك هاوڵاتیش برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی بە ئاڕ تی-ی ڕوسی وتووە، “ڕەنگە ئەو بۆمبە چێندراوە پێشتر بۆ بە ئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان داندرابێت”.