فراكسیۆنێك داوای كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە دەكات

داوای كردنەوەی ئەژماری بانكیش تایبەت بە موچە پاشەكەوتكراوەكان دەكات

فراكسیۆنێكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات موچە بەبێ لێبڕین دابەشبكات و داوای كردنەوەی ئەژماری بانكیش تایبەت بە موچە پاشەكەوتكراوەكان دەكات.

محێدین حەسەن، سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی (شیوعی) لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان ڕایگەیاند، پەسەندكردنی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 هەنگاوێكی ئەرێنییە، ئەگەر یاسای بودجە جێبەجێ‌ بكرێت ‌لە خزمەتی گەلانی عێراق ‌و كوردستاندایە.

دەشڵێت، “داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ لێبڕین دابەشبكات، چونكە لێبڕینی موچە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە ‌و لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە ماف‌ و شایستەی دارایی هاوڵاتییانی كوردستان لە سەرووی هەموو شتێكەوە بێت‌و بەبێ‌ لێبڕین دابەش بكرێت‌.

سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی داواشدەكات، ژمارەی بانكی بۆ موچەخۆران بكرێتەوە تاوەكو پاشەكەوت ‌و لێبڕینەكان نەفەوتێن ‌و دڵنیاییان پێبدات.

لێدوانی ئەو سەرۆك فراكسیۆنە لەكاتێكدایە، سەرەڕای پەسەندكردنی بودجەی گشتیی عێراق و جێگیركردنی پشكی هەرێم و پابەندییەكانی، دیارنییە لەمەودوا موچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت یان نا.

بابەتی پێشتر

ئەحمەد دڵزاری شاعیر کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی سەردانی هەولێر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 150 هەزار دینار دابەزی. ئێوارەی…
Total
0
Share