هاتوچۆی سلێمانی خزمەتگوزارییەک بۆ خوێندکاران دابیندەکات لە عێراق و هەرێمدا یەکەمجارە

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە کە خزمەتگوزارییەکیان بەشێوەیەکی هاوچەرخ بۆ دابینکردوون کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی ناوەندەکانی خوێندن کردووە بە سەرجەم قۆناغەکان و باخچەکانی ساوایانەوە تێیدا هاتووە، “لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانیان دەکرد بەمەبەستی پێدانی وانەی هۆشیاریی هاتووچۆ لە هۆڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، یان تیمەکانی بەشی راگەیاندن سەردانی ناوەندەکانی خوێندنیان دەکرد، لە ئێستادا لەپێناو سەلامەتیی گیانی فێرخوازاندا ئەم شێوازە پێدانی ڕێنمایی و هۆشیارییە لەلایەن بەشەکەمانەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەم هەنگاوەی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی تا ئێستا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان نەکراوە وە دەکرێت لە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان سوود لەم ڤیدیۆیانە وەربگرن بۆ پێدانی زانیاری و هۆشیاری هاتووچۆیی بۆ توێژی منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران”.

ئاماژە بەوەکراوە، بۆ ئاسانکردنی پێدانی رێنماییەکان ئێمە وەک بەشی راگەیاندن لەلایەن ستافێکی بەشەکەمانەوە بەشێوەیەکی هاوچەرخ و بابەتییانە وانەکانمان بەشێوەی ڤیدیۆ ئامادەکردووە و لە ئێستادا لەم لینکانەی لای خوارەوە بەردەستە و هەر ڤیدیۆیەک بۆ قۆناغێکی خوێندن جیا کراوەتەوە.

بۆ قۆناغی ئامادەیی

https://youtu.be/PlUVaQuCpeY

بۆ قۆناغی ناوەندی

https://youtu.be/gcMD3LzEAqM

بۆ قۆناغی سەرەتایی

https://youtu.be/pn1P-ILF_00

بۆ باخچەی ساوایان

https://youtu.be/JpeQfNpZ2TI

بابەتی پێشتر

بنزیمە دەیەوێت هەرچی ژێر بەڕەیە بیهینێتە سەر بەڕە

بابەتی دواتر

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لە ساڵێكدا 683 كەس بەهۆی سەرپێچییەوە دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share