پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ 10ی نیسان، شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بەغدادی کردووە و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بکەن.
سایتی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی سەردانەکەوە ڕایگەیاندووە، ” نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيران، سه‌رۆکكۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى وڵات كۆده‌بێته‌وه”.
سایتی سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکراشیکردووە، “نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات”.
بڕیارە کاتژمێر 2:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێبکات، دواتر لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و پاشانیش لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.