“هیچ بەرنامەیەک بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد نییە”

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارانەی حکومەتی عێراق گرتوویەتییەبەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی هێرشی سەر باڵیۆزخانەکەیان ڕێکاری باشن و هیچ بەرنامەیەک بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەش نیە.

ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق دوێنێ 8ی نیسان ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا هیچ بەرنامەیەکی بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق نییە و هەروەها ئەو وڵاتە باوەڕی بە دیالۆگ و گفتوگۆ هەیە، ئەمەش یەکێکە لە بەرنامەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا”.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕاشیگەیاندووە، “پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای سود و بەرژەوەندی هەردوو وڵاتە و لەو بابەتەشدا گفتوگۆی باش کراوە”.

وتەکانی ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد لە کاتێکدا کە ڕۆژی 7ی ئەم مانگە گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمریكا کۆتایهات و هەردولا ڕایانگەیاند هەماهەنگییەكانی نێوانیان پەرەپێدەدەن و هەردوولا لەسەر چەند بڕیار و هەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی تواناكانی عێراق ڕێككەوتن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی کۆترێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ بارانبارین ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share