“خامێس” لە ڕیاڵ هەڵگەڕایەوە و هۆکارەکەش ئاشکرا دەکات

ئەستێرەی کۆڵۆمبی یانەی ئەلڕەیانی قەتەری، جەیمس ڕۆدریگێز ئارەزوو دەکات یانەی لیڤەرپوڵ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بخاتە سەر خەرمانی ناسناوەکانی.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ ڕێکەوتی 28ی ئایار (ئەم مانگە) لە یاریگای “ستاد دی فرانس” یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدەن، پێشوەختە جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی بۆچوون و حەزی خۆی لەبارەی یارییەکەوە ئاشکرا کردووە.

“خامێس” لە لایڤێکی پۆدکاستی “10” لە “یوتیوب” کە لەلایەن ئانگیلۆت کارۆی یاریزانی فوتساڵی کۆڵۆمبییەوە ئەنجام دراوە، دەڵێت، “دەمەوێت لیڤەرپوڵ ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت، چەندین هاوڕێم لە ڕیاڵ مەدرید هەیە و دەزانم قورسە ئەم جۆرە یارییانەیان لێ ببەیتەوە، بەڵام من حەز دەکەم لوچۆی هاوڕێم (لویس دیاز) براوە بێت.”

جەیمس چوار وەرزی بە دوو قۆناغ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەر بردووە، لە وەرزەکانی 2015/16 و 2016/17 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بە درێسی “لۆس بلانکۆس”ەوە بردووەتەوە، بەبێ ئەوەی خولەکێک لە یارییە کۆتایییەکاندا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و یوڤانتۆس لە میلان و کاردیف بەشداری بکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بێهیوا بووە: ناتوانین بەم شێوەیە بەردەوام ببین

بابەتی دواتر

بە هۆکارێکی سەیر.. دەستەخوشکێک بەهەڵە شوودەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی شه‌شه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌غریب و کرواتیا به‌…
Total
0
Share