كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی.. پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە

2 تا 3 پلە زیاددەكات

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆی شارەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەی گەرماش لەنێوان 31 بۆ 34 پلەی سەدی دەبێت.

هەروەها سبەی ئاسمان بەهەمان شێوە لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەی گەرما لەنێوان 32 بۆ 35 پلەدا دەبێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی گەرمای ناوەند ڕووی لە شارەكانی هەرێم كردووە و پێشبینی دەكرێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆتایی پێبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیمی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بۆ ئازادکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم…
Total
0
Share