کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بەفر و باران دەبارێن

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە بەشێکی ناوچەکان بەفر و باران دەبارێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا  ،پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمەباران و بەفربارین دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارە نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە .

باس لەوەشدەکات، لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەریی دابارین زیاددەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەبێت، هەروەها لەسەرجەم ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت ، پلەی گەرمی بە نزیکی 1 تا 2 پلە بەرزتردەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: پلەدارەكەی پێشمەرگە لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كوشتنی پلەدارە خانەنشینەكەی پێشمەرگە لەلایەن كوڕەكەی خۆیەوە ئەنجامدراوە و دەشڵێت، تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share