نەتەوەیەكگرتووەكان: گەڕانەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران كاتی زۆری دەوێت

نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكردووە، گەڕانەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران بۆ سەر ڕێڕەوی خۆی، كاتێكی زۆری دەوێت.

سەبارەت بە هەوڵەكان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران، ستیڤان دوجاریك، وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، “پاڵپشتیی خۆمان بۆ كاری هاوبەش لەوبارەوە دەربڕیوە، ئەو ڕێككەوتنە لە چەندین ڕووەوە گرنگە، هیواخوازیشین ئەو ڕێككەوتنە بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی”.

بەرپرسەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێشوازی لە هەموو هەوڵەكان دەكەین بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی ڤییەنا، هیوادارین هەنگاوی یەكەم بێت بە ئاڕاستەی دروست”.

وتەبێژەكەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكردووە، “ئێمە بە تەواوی لەوە تێدەگەین كە ئەم پرسە كاتێكی زۆری دەوێت، هەروەها كارێكی زۆریشی پێویستە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بە هەوڵەكانی لایەنە ئەوروپییەكانی نێو ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران، دوێنێ سێشەممە 6ی نیسان، كۆبوونەوەی ڤییەنا لەبارەی ڕێككەوتنەوەكەوە بە ئامادەبوونی ئێران و ئەمریكا بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵی پێکراو لیڤەرپوڵی کوتا بەزەویدا و سیتی لە (90) فریای خۆی کەوت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت تاڕادەیەك بە بەرزی ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخست

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخستووە. هۆكاری خۆپیشاندانەكە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە…
Total
0
Share